Zhwan Abdulsalam Gardi؛ ئیدریس عبدالله مصطفى
پوخته
ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانى (شێوازناسى و شێوازناسى ئەدەب) دایە، مەبەستێکە بۆ ناساندى زانستى شێوازناسی، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانى (شێوازناسى و شێوازناسى ئەدەب) دایە، مەبەستێکە بۆ ناساندى زانستى شێوازناسی، شێوازناسى؛ خوێندنەوەى دەقى ئەدەبییە لە ژێر ڕۆشنایی ئاستەکانى شیکارى شێوازى کە وا دەقى ئەدەبى لەسەر بنیات نراوە، واتە: شێوازى دارشتن و بیرى تاکە کەس، کە بە ڕێگەى زمانەوە داڕێژراوە؛ دەخاتەڕوو و واتا بەهێزەکەى نێو دەقى ئەدەبى بۆ وەرگر دەستنیشان دەکات. بۆیە ڕێبازى ئەم توێژینەوەیە؛ (شێوازناسى)یە. ناوەڕۆکى توێژینەوەکە: ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکى و دوو بەش پێکهاتووە:
بەشى یەکەم: ئەم بەشە بە ناونیشانى (شێوازناسى)یە؛ چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت؛ تەوەرى یەکەم: (شێوازناسى لە ڕوانگەى وشەوە) باسکراوە، تەوەرى دووەمیش؛ (شێوازناسى لە ڕوانگەى زاراوە)وە لەلایەن شێوازناسان و نووسەرانەوە باسکراوە.
بەشى دووەم: تایبەتە بە (شێوازو شێوازناسى ئەدەب)، سێ تەوەر لە خۆ دەگرێت: تەوەرى یەکەم؛ لە بارەى (شێواز)ەوەیە، تەوەرى دووەم؛ (شێوازەکانى زمان و شێوازەکانى ئەدەب) بەنموونە دەخاتە ڕوو، لە تەوەرى سێیەمیشدا؛ لە بارەى (شێوازناسى ئەدەب)ەوە دەدوێت.
لە کۆتایی ئەم توێژینەوەیەدا؛ پوختەى ئەو ئەنجامانەى کە توێژینەوەکە پێى گەیشتووە لەگەڵ سەرچاوەکان و کورتەى باسەکە بە زمانى کوردى و عربى و ئینگلیزى خراونەتە ڕوو.